پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونی پەرلەمانتاران لە چەند بوارێک قەدەغەدەکات

لڤین:

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، پەرلەمانی کوردستان بە فەرمانی ژمارە ( ٤ / ٣ / ١٧٥٥ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٢ / ٦ / ٢٠٢١ ) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانكردنی “كەسیی” پەرلەمانتارانی بۆ پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاریە گشتیەكان قەدەغەكردووە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە،”بە مەبەستی کاری بەدواداچوونی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کە هیچ پەرلەمانتارێک لە ڕێگەی کەسیەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتی و بواری وەبەرهێنان بکات، بەڵکو دەبێت بە بڕیاری لیژنەکان ئەم بەدواداچوونە بکات یان بە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان”.

جێگەی ئاماژە پێدانە،” دەرچوونی ئەم فەرمانە، دوای ئەوە هاتووە ژمارەیەك لەخاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان و بەڵێندەران لە سەرۆكایەتی پەرلەمان سكاڵایان لەسەر پەرلەمانتاران كردووە، ئەم فەرمانەیش سەرۆكایەتی پەرلەمان بەپشتبەستن بە مادەكانی (٤٠ و ٤١ ) ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دەركراوە، كە ئەم دوو مادەیە سەردانیكردنی مەیدانی داوەتە دەست لیژنەكان نەك پەرلەمانتاران بە شێوەی تاكە كەسی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button