نەوت نرخێکی نوێی پێوانەی تۆمارکرد

لڤین:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە هەواڵێکی ئابوریدا ئاشکرای کرد،سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی هاوی برنت لە بۆرسەی جیهانیدا بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمار کرد و نرخی بەرمیلێک گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٢ سەنت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە نرخی بەرمیلیک نەوتی ئەمریکاش گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٧٣ سەنت.

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، ماوەی ٣ ساڵە نەوت ئەو نرخە پێوانەیییەی تۆمار نەکردووە.

سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئاشکرای کردووە بەرزبوونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواست و خاڵیبوونەوەی نەوتی خاوی ئەمریکایە لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button