قوباد تاڵەبانی:
ڕۆتین كەمبكرێتەوە و ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت لەپێناو چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی

لڤین:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( سێشەممە، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،”قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ ئەو وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیانەی كە پەیوەندیدارن بە كاری دەروازە سنوورییەكان بە ئامانجی رێكخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان”.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە،” قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە لە ڕێكخستنەوەی شێوازی كۆكردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان و ھەروەھا ڕێكخستنەوەی میكانیزمی جێبەجێ كردنی ئەو رێنماییانەی تایبەتن بە كاروباری دەروازە سنورییەكان”.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەم” جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكرد، گرنگە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەكاری دەروازەكان، كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین بكەن، لەپێناو ئاسانكاری زیاتر بۆ بازرگانان كە ئەمەش ھۆكارێكە بۆ چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی و بەھێزكردنی كەرتی تایبەت، ھەر بۆ ئەو مەبەستەش پێداگری كرد لەسەر داڕشتنی پەیڕەوێكی كاری هاوبەش لەگەڵ دیاریكردنی میكانیزم بۆ چۆنییەتی جێبەجێكردنی لە دەروازە سنوورییەكان”.
هەروەها هاتووە،” لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەم کۆبوونەوەیە تەواوكەری کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی قوباد تاڵەبانی بوو لەگەڵ بەڕێوبەرانی گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان و بانكە بازرگانییەكان کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر چاكسازی کردن و ڕێکخستنەوەی كاری گومرگەكان و دەروازە سنورییەكان و كەمكردنەوەی ڕۆتین بە مەبەستی زیادكردن و ھەمەجۆركردنی داھاتی دارایی و چالاكتركردنی جموجوڵی بازرگانی”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21