نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە

لڤین:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  موستەحیلە بەغدا هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت پارە بۆ هەرێم بنێرێت، حکومەتی هەرێمیش بۆخۆیان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە بەهەڵەدا چوون و لەبەر عەیبەی خۆیان بابەتەکەیان گۆڕیوە بۆ قەرزکردن

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدابۆ بوارنیوزی ڕاگەیاندووە،” لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ناردنی ( تریلیۆنێک و ٢٠٠ملیار ) دینار لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبەغداوە بۆ هەرێم زۆر هیوام دەخواست کە ئەوهەواڵە ڕاست بێت، بەڵام دڵنیا بوم کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە، چونکە بڕیارێکی لەو شێوەیە لەدەستەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی نییە بڕیارێک دەربکات پێچەوانەی یاسای بودجە بێت، ئەگەر بڕیارێکی پێچەوانەی یاسای پەرلەمان بدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە،” کاتێک قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند حکومەتی عێراق بڕیارێکی گونجاوی دەرکرد، پێم خۆش نەبو وەڵامی بدەمەوەو پێی بڵێم ئێوە چۆن لەکاری حکومەت و پەرلەمان گەیشتون، بۆیە ئەمڕۆ ئەو بابەتەم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق تاوتوێکرد چ لەپەرلەمان و چ لەحکومەت ئەوەیان تەئکیدکردەوە کە موستەحیلە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم بکرێت، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم بۆ خۆشی ئەو بڕوایەی بۆ دروست بووە کە لەبەغداوە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ نایەت، بۆیە بەرپرسانی هەرێم لەبەر عەیبەی خۆیان کە چەند ڕۆژێکە خەڵکیان بەگەیشتنی پارە لەبەغداوە سەرقاڵ کردووە ئێستە بابەتەکەیان گۆڕیوە بۆ داوای قەرزکردن لە بەغدا”.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە،” موستەحیلە بەغدا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت مەگەر سیاغەیەکی تر بدۆزنەوە کە پێچەوانەی یاسای بودجە نەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ سیاغەیەکی قانونی بوونی نییە، بۆیە لەهەموو حاڵەتەکاندا دەکرێت بەشێوەی قەرزو تەنها بۆیەکجار بەغدا نزیکەی ٢٠٠ ملیارێک بداتە حکومەتی هەرێم، بەڵام ئەوەش هێشتا یەکلا نەبووەتەوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button