وردەکار چۆنیەتی خۆڕادەستکردنی گەریلایەکی پەکەکە بە پارتی بڵاودەکرێتەوە

لڤین:

ئێوارەی دوێنێ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڤیدیۆی دانپێدانانی فەرماندەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستانی بڵاوکردەوەو تیایدا ئەو فەرماندەیەی پەکەکە دەڵێت” لەبەر ئەوەی خۆی تەسلیم بەهێزەکانی پارتی کردووە گوایە نەیویستوە دەستی بچێتە خوێنی پێشمەرگەوە”.

لەبەرامبەردا زاگۆرس هیوا، وتەبێژی کۆما جفاکێن کوردستان بەمیدیاکانی راگەیاند ئەو کەسەی ئاسایش ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە نایناسن و بەهیچ شێوەیەک فەرماندەی ئەوان نەبوە.

فەرماندەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستانیش لەدیمانەیەکی تایبەت بەبوار نیوز لەبارەی خۆرادەستکردنەوەی ئۆزگیۆر باس لەوە دەکات ” ناوبراو لەترسی لێکۆڵینەوە خۆی رادەستی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە”.

عەگید باهۆز، فەرماندەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەناوچەی ئامێدی بە ماڵپەڕەکەی راگەیانووە،” ئەو گەریلایە بەناوی ئۆزگیۆر ژیاندا، خۆی رادەستی پارتی کردوە، فەرماندە نەبو، بەڵکو لەترسی لێکۆڵینەوە خۆی رادەستی پارتی کردوە”.

فەرماندەکەی پەکەکە، بەم شێوەیە باسی خۆڕادەستکردنی ئەو گەریلایان دەکات و وتویەتی،”ئەم کەسە ساڵی ۲٠۲٠ لە ناوچەی هەفتەنین سەرپەرشتی ۱۲ گەریلای دەکرد، بەڵام بەهۆی دو هێرشی زۆر گوماناوی لەیەک هەفتەدا ۳ گەریلای تیمی ئەم کەسە شەهید بون، بۆیە ئێمە بڕیارماندا بیگوازینەوە ناوچەی مەتینا”.

هەروەها وتویشیەتی،”بەر زیاتر لەدو مانگ لەکاتی هێرشی تورکیا بۆ زەندۆرەو زناری کێستە، داوامانکرد ئەم گەریلایە لەگەڵ دوو گەریلای دیکە بەچەکی قورسەوە بچنە کێستە، بەڵام ئەم گەریلایە بەبەهانەی جیاوازە نەچوە ناوچەی شەڕو لەو کاتەوە گومانی ئێمە لەسەر ئەم کەسە زیاتر بون، بۆیە هەموو بەرپرسیارێتییەکمان لێسەندەوە”.

ئاشکرایشیکردووە،”دوای هێرشی بەرێ سیلێ، فەرمانداری گەریلا بڕیاریدا لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر هەمو رەفتارەکانی ئەم کەسە بکرێ و بانگی کرا بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام ئەم کەسە بەهاوکاری هێزێکی نزیک لەکەسێکی حزبی بەناوی (عومەر) لە ئامێدی خۆی رادەستی پارتی کرد”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو،”چەندینجاری دیکە گەریلا بەبیانوی جیاواز لەچەندین ناوچە خۆیان رادەستی پارتی، یان دەوڵەتی تورکیا کردوە، تەنانەت ئۆسمان ئۆجەلانی برای رێبەر ئاپۆ، تەسلیمی بەرەی خیانەت بون، بەڵام پەکەکە رۆژ لەدوای رۆژ بەهێزتر دەبێت، ئەم کەسش خیانەتی کردوەو خیانەتی خۆی پیشانی هەمو کوردێکدا”.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button