بەهۆی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی پارتی‌ لە دەروازەی سێمالكا ئەو دەروازە دادەخرێت

لڤین:

ئەمڕۆ ئیدارەی دەروازەی سیمێلکای نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان ڕایگەیاند لە سبەینێوە ٢٠٢١/٦/٢٢ بەیەکجاری دەروازەی سنوری سێمالکا دادەخرێت .

بەرپرسی ئەو دەروازەیە ڕایگەیاندووە،” داخستنی ئەو دەروازەیە بەھۆی ھەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی ئەو دەروازیە بووە لە ڕووی ھەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ ئەو ھاوڵاتیانەی لە ڕۆژئاواوە لەو دەروازیەوە دێنە باشوری کوردستان”.

بەرپرسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە،” ئەوە بڕیاری ھێزەکانی سوریای دیموکراتە و لە سبەنێوە جێبەجێ دەکرێت ، وە مۆڵەتی یەك ڕۆژی داوەتە ئەو ھاوڵاتیە بیانیانەی کە دەیانەوێت لە ڕۆژئاواوە داخڵی باشوری کوردستان ببن ، ئەویش ڕۆژی چوارشەمەیە .

بەرپرسی ئەو دەروازەیە وتوشیەتی،” چەند جار ئاگاداری بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانیان کردوە کە ھەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ ھاوڵاتیانی ڕۆژئاوادا نەکەن کە لەو دەروازەیەوە داخڵی باشوری کوردستان دەبن ، بەڵام حکومەتی ھەرێم بەردەوامە لە سوکایەتی کردن بە ھاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە بڕیاریانداوە بەیەکجاری دەروازەکە داخەن .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button