له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
كچه‌كانیشیان مه‌كه‌نه كه‌ڵه‌گا

لڤین: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
– له چه‌ند ساڵی رابردودا له سلێمانی و هه‌ولێر ده‌یان كاره‌ساتی مناڵی به‌رپرسه‌كان روی داوه ، هه‌ندێكیان هه‌ر زوو شاردراونه‌ته‌وه‌و كه‌س پێی نه‌زانیووه ، هه‌ندێكیشیان دواتر به پاره‌و هه‌ڕه‌شه دیزه به ده‌رخۆنه‌كراون ، چه‌ند ساڵێك له مه‌وبه‌ر گێچه‌ڵبازێك گه‌ڕی ئاڵاندبووه كچی نوسه‌رێكی ناوداری هه‌لێر به زۆر ده‌یویست له مێرده‌كه‌ی داگیربكات ، چیرۆكه‌كه به مه‌رگی ئافره‌ته‌كه كۆتای هات ، بابه‌ته‌كه‌ش به جۆرێك شاردرایه‌وه ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تانیش بوێری باسكردنی روداوه‌كه‌شیان نه‌بوو ، من ناوی نوسه‌ره‌كه‌و كچه‌كه‌ی و ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌م بۆ نێردرا له كاتی خۆیدا ، له سلێمانی یه‌كه‌مین جار نیه مناڵی به‌رپرسه‌كان به پاسه‌وانه‌كانیانه‌وه ده‌خوڕن و لاسای مناڵی سته‌مكاره‌كان ده‌كه‌نه‌وه ، له كاتێكا باوكی ئه‌و مناڵانه كاتی خۆی به‌ڵێنی داوه ژیانی باشتر بۆ میلله‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات ، زۆر چیرۆك هه‌ن هه‌ر باس ناكرێن ، ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و ڕوویدا به هه‌موو مانایه‌ك پێشێلكردنی یاسایه ، ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ته‌ناهی شار شه‌وانه ئێشكگری ده‌كه‌ن و پرسیار له ڕاننده‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كان ده‌كه‌ن.
– ئه‌وان له ماوه‌ی رابردوودا توشی چه‌ندین گێچه‌ڵ بونه‌ته‌وه ، له كافتریا‌و پارك و باخچه‌و شوێنه گشتیه‌كان ، روداوی ته‌حه‌ڕوش به ژنان و كچان ، به كارهێنانی ده‌مانچه‌و چه‌قۆ ، خواردنه‌وه‌و خواردنی ماده‌ی هۆشبه‌رو تا دوای ، ئه‌وان له پێناوی خه‌ڵكا ماندوو ده‌بن ، ره‌خنه‌مان هه‌یه لێیان ، هه‌ندێ جار هۆكاری كێشه‌و گرفتن ، ده‌سه‌ڵات بۆ ئامانجی خۆی به كاریان دێنێت ، ئه‌وانه به لایه‌ك ، به‌ڵام ناكرێت له سه‌ر داوای ناسنامه له خاتونێك پاسه‌وانه‌كانی باوكی خاتونه‌كه شارێك بشێوێنن ، مه‌ترسیه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌مێكه خه‌ون به شێواندنی سلێمانیه‌وه ده‌بینرێت و گره‌وی زۆری له سه‌ر كراوه ، ناكرێت به‌رپرسانی حزب و ده‌سه‌ڵات خۆیان یان مناڵه‌كانیان هۆكاری شێواندنه‌كه بن.
– جا بۆ هه‌ر بابه‌تێك و كوڕ‌و كچی به‌رپرسه‌كان گاڵی پاسه‌وانه‌كان بده‌ن مه‌گه‌ر وڵات بده‌ینه ده‌ست ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ره‌وه ، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پاسه‌وانه‌كانی شاریان شێواند و ئاسایشیان كه‌له پاچه كرد ، ئه‌گه‌ر به‌راستی كاتی خۆی بۆ ئازادی كورد چووته شاخ ئێستا ده‌بێت پاسه‌وانه‌كانی بداته دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بكات ، كچه كه‌شی سزا بدات له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌گای نواندووه و به پاڵپشتی ئه‌وه‌وه پاسه‌وانه‌كانی بۆ سوكایه‌تی به ئاسایش و پۆلیسی حكومه‌ت به كار هێناوه ، ئایه ئه‌وه ده‌كرێت ، به‌رپرسه‌كه ئه‌وه ده‌كات ؟.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21