لەبارەی گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

جوانڕۆی باڵه‌بان، شەوی رابردوو ( ٢١ لەسەر ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر بووە و بۆ نانخواردن چووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە و هاوڕێکانیشی زۆر بەدوایدا گەڕاون، بەڵام هیچ زانیارییەکان لەسەری دەستنەکەوتووە، تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی له‌ سنوری دێگه‌ڵه‌ی پارێزگای هەولێر دۆزراوەته‌وه، کە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیاربووە، وەزارەتی پێشمەرگە لەوەبارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە:

روونکردنەوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

ئەمڕۆ ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ هەواڵی گیانلەدەستدانی (ن.ض.د٨ جوانڕۆ کەریم قادر ) کارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەکه سەربازیەکەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش)کە دەکەوێتە نیوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.

ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین.

وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button