هونەرمەندێکی پێشمەرگە بەگوللـە کوژرا

لڤین:
هونەرمەندێکی پێشمەرگە دوای ئهوهی شهوی رابردوو دهچێته دهرهوه، بهیانی ئهمڕۆ تەرمەکەی له سنوری دێگهڵهی پارێزگای هەولێر دۆزرایهوه، کە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.
جوانڕۆی باڵهبان، ئهندامی لقی سلێمانی سهندیكای هونهرمهندانی كوردستان و ئەندامی تیپی جوقی سهربازی وهزارهتی پێشمهرگهیه و له ههولێر دەوام دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هونەرمەندە شەوی رابردوو لە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر بووە و بۆ نانخواردن چووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە و هاوڕێکانیشی زۆر بەدوایدا گەڕاون، بەڵام هیچ زانیارییەکان لەسەری دەستنەکەوتووە، تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی له سنوری دێگهڵهی پارێزگای هەولێر دۆزراوەتهوه، کە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.
هەر لەو بارەیەوە نیاز محەمەد نوری، نەقیبی ھونەرمەندانی کوردستان روونیکردەوە، ئەمڕۆ تەرمێک لەلای دێگەڵە دۆزراوەتەوە و ئاگادارکراونەتەوە دەرکەوتووە کە تەرمی، هونەرمەند “جوانڕۆی باڵەبان”ە.
لە راگەیێندراوێکدا سەندیکای هونەرمەندان ڕایگەیاندووە “دڵگران و خەمبارین بە بیستنی ھەواڵی کوشتنی ھونەرمەند (جوانڕۆی باڵەبان)”.