دەبێت هەموو مانگێک داتا و زانیاریی میلاکی وەزارەتەکان ڕەوانەى وەزارەتی دارای بکرێت

لڤین:

وەزارەتی دارایی لە نووسراوێکدا، کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیرى دارایى لەسەرە داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات، هەموو مانگێک داتا و زانیاریی میلاک ڕەوانەى وەزارەت بکرێت .

جیگەی ئاماژە پێدانە لە نوسراوەکەدا،” پێنج خشتەی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و فەرمانبەرانی گرێبەستی بودجەی ئاسایی لەگەڵ ڕەوانە کراوە و تیایدا هاتووە، دەبێت میلاک بە پێی ئەو خشتانە مانگانە لەگەڵ سیدی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی میلاکاتی دارایی ڕەوانە بکرێ

هاوکات،” وەزارەتی  دارایی هۆشداری دەداتە فەرمانگەکان و دەڵێت: ئەوەی لەو بابەتە دواکەوێ ئەوە پێشینەی مانگانەیان ڕادەگیرێت و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر و بەرپرسیاریەتیەکەش لە ئەستۆی بەرپرسی میلاک دەبێت

وەزارەتی دارای بەپێویستیشى دەزانێت، هەموو داتا و زانیاریی میلاک لە ١٠ی هەموو مانگێک بەبێ کەموکوڕی و دواکەوتن بگاتە دەستی وەزارەتى دارایی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button