تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیر كرا

لڤین:
پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكی مەترسیداریان دەستگیر کردووە کە بە نارنجۆک ڕووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و لە کاتی دەستگیر کردنیشدا، دەستگیراوە بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا.
لەوبارەیەوە پۆلیسی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیر كردووە، كە بەپێی ماددە (٤٩٥) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو”.
پۆلیسی هەولێر، ڕاشیگەیاندووە، “تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتووەتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت”.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.