هێزه‌كانی پشتیوانی دووی یه‌كه‌كه‌ی حەفتا دەخرێتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

لڤین:

پاش ئەوەی مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەی یەکێتی، ڕۆژی چوارشەممە ( ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا، ڕایگەیاند،” هاوپەیمانیان زۆریان لێدەکەن بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە، بەڵام ئەو پرسە پێویستە لەسەر ئاستى باڵاى لەلایەن یەکێتى و پارتییەوە بڕیارى لێبدرێت”.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )، میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، وەزیری پێشمەرگە ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات و ڕایگەیاندووە،”لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات لە هەنگاوەکانی داهاتوو سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە.”

سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیر ئاشکرایشی کردووە، “هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.”

 

هەروەها باسی لەوەشکردووە،” لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کرد و ڕاشیگەیاند، دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکە پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتوی هێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە هەیە و لەمبارەیەشەوە هاوکاری و هەمەئاهەنگیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.”

 

هەروەها سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و خواستی ئەمەریکا بۆ بە نیشتیمانی کردنی هیزەکانی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەوێر ڕایگەیاندووە،” باڵیۆز تولەر سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک-ی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ دەستخۆشیکردن لە بڕیاری پەیوەندیپێکردنی فەرماندیی پشتیوانی یەک بە وەزارەتی پێشمەرگەوە و کردنیە ژێر فەرماندەییەکی یەکگرتووەوە کە دەبێتە هۆی پتەوکردنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان. هەروەها باڵیۆز تولەر سەیری ئەو هاوکاریانەی کرد کە بەم دواییانە لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە دابینکرابوون؛ لە مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووەوە، حکومەتی ئەمریکا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاریکاری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابینکردووە لە شێوەی ئۆتۆمبێل و ئامێری ئاشکراکردنی مین و کەلوپەلی تر و هەروەها سازکردنی کۆرسی ڕاهێنانی بنەڕەتی و گرنگ بۆ ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە. وەکو باڵیۆز تولەر وتی، “ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابینی کردوون نیشاندەری بەردەوامی یەکێک لە بەرجەستەترین و درێژخایەنترینی ئاماژەکانی پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە خەڵکی عێراق و هەرێمی_کوردستان و یەکگرتوویی هێزی پێشمەرگەش واتە عێراقێکی بەهێزتر و هەرێمێکی کوردستانی بەهێزتر.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button