٩ دەستگیركراوی دیكەی بادینان بە تۆمەتی وەرگرتنی پاڵپشتی لە چەند وڵاتێك و كازمی دادگایی دەکرێن

لڤین:

نۆ دەستگیركراوی دیكەی بادینان كە بڕیارە لە ڕۆژانی 5 و 12ی مانگی داهاتوو بە تۆمەتی “كاركردن بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان” دادگایی بكرێن، تۆمەتی “كاركردن بۆ ئەمریكا و بەریتانیا و مستەفا كازمیی سەرۆكوەزیرانی عێراق”یان دراوەتە پاڵ.

ەمڕۆ ( دووشيممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بەشێك لە كەسوكاری ئەو دەستگیركراوانە سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و لەگەڵ فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبوونەوە، داوایان كردووە كە چاودێریی پرۆسەی دادگاییكردنی كەسوكارەكانیان بكەن تا ( دادپەروەرانە ) بڕیار لەسەر دۆسیەكانیان بدرێت.

ئامەد سڵێمان، كوڕی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی،”تۆمەتی كاركرن بۆ ئەمریكا و بەریتانیا و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دراوەتە پاڵ كەسوكارە دەستگیركراوەكانمان”.

هەروەها وتیشی “ئەگەر كەسوكاری ئێمە كاریان بۆ بەریتانیا و ئەمریكا و مستەفا كازمی كردبێت، ئێستا لە زینداندا نەدەبوون”.

ئامەد لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند،”دەبێت ئەمریكا و بەریتانیا و سەرۆكوەزیرانی عێراق كە ناویان لەم كەیسەدا هاتووە، بێنە سەر هێڵ و وەڵامێكیان هەبێت”.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان،بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “تۆمەتی ئەوە دراوەتە پاڵ دەستگیركراوەكان كە هاوكاری لە كونسوڵی ئەمریكا و بەریتانیا وەربگرن بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم”.

ئەو پارێزەرە ئاشکرایشیکردووە، “تۆمەتێكی دیكە كە دراوەتە پاڵ دەستگیركراوەكان، ئەوەیە كە ویستوویانە گرووپێك بۆ پاڵپشتی لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق دروست بكەن”.

هەروەها ڕایگەیاندووە،” ناوی هەردوو وڵاتی ( ئەڵمانیا و فەرەنسا )یش هاتووە”.

ئەو پارێزەرە ڕایشیگەیاندووە، کەس وکاری دەستگیرکراوان داوایان لە “سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و بە تایبەت داواكاری گشتی كرد كە ئەو كەیسە بە لاڕێدا نەبرێت و بە سیاسی نەكرێت، كە تا ئێستایش وەكو بەشێك لە كەسوكاری زیندانیانی بادینان، نەمانتوانیوە سەردانی كەسوكارەكانمان بكەن”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان، ناوی بەشێکی لە دەستگیرکراوانی بادینان ئاشکرا کردووە کە دادگای دەکرێن، ڕایگەیاندووە،”ڕۆژی ( ٥ / ٧  تەموز / ٢٠٢١ ) یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خلەیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد) بەڕێوە دەچێت و هەروەها ڕۆژی ( ١٢ / ٧ تەمووز / ٢٠٢١ )ـیش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (مەسعود شنگالی، شیروان ئەمین، كارگەر عەباس عەلی و بەندەوار ئەیوب) بەڕێوە دەچێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button