سەدر پەیامێک ئاڕاستەی پێشمەرگە و حەشد دەکات

لڤین:
موقتەدا سەدر، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزەئەمنییەكانی عێراقدان و پێویستە ڕێز لە سەروەری و شكۆی دەوڵەت بگرن و دەبێت تێڕوانینەكانیان نیشتمانیانە بێت.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ ( دووشيممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) پەیامێكی سێ لاپەڕەیی بڵاوكردەوە و باسی چەند پرسێكی تایبەت عێراق بەتایبەتی ( پێشمەرگە و هێزەچەکدارەکانی حەشد ) و سەرۆك كۆماری نوێی ئێران و پەیوەندیی نێوان ئێران و سعودییە دەكات و وەک هۆشداریەکیشە بۆ پلانی وڵاتانی ناوچەکە بەرامبەر عێراق.
لەسەرەتای پەیامەکە سەدر ئاماژەی بەوەداوە،” عێراق خاوەنی چەند تایبەتمەندییەكی جیاوازە لە چاو وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شیعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سوننە و کورد بوونیان نەبێت، بەڵكو ڕێزی زۆرمان هەیە بۆیان.”
لە بەشێکی پەیامەکەیدا اەدر باسی سیمایەکی عێراق ق هاووڵاتیەکانی کردووە، نوسیویەتی،”عێراق دوو سیمای گرنگی تێیدا کۆبووەتەوە، کە بریتین لە سیمای نەتەوایەتی عەرەب لەلای خۆرئاوا و باشوورەوە و شیعە لەلای خۆرهەڵاتەوە، بۆیە لە ئێستادا دووچاری ململانێی عەرەبی سوننی و شیعە بووەتەوە کە هەردووکیان مایەی شانازین بۆ ئێمە”.
هەروەها داوایەک لە دراوسێکانی عێراقیش دەکات و ئاماژەی بەوەکردووە،” داوا دەکەین عێراق دووربخرێتەوە لەو ململانێیەی کە لەنێوان ئێران و سعودییەدا هەیە، دەبێت پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە و وڵاتانی دراوسێی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دراوسێتی و دەستوەرنەدان بێت لە کاروباری ناوخۆ”.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو،”ئێمە دەتوانین ببین بە پردی پەیوەندی لەنێوان ئەو دوو بەرەیەدا، نزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتەش لەیەکەوە لەبەرژەوندی عێراق و ناوچەکەدایە”.
جەختی لەوەشكردووەتەوە،” ڕێز لە ڕەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە”.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا سەدر داوایەک لە پێشمەرگە و حەشد دەکات و ڕایگەیاندووە،” ئێمەی عێراقی بەهەموو بیروباوەڕو و بیكردنەوەكانمانەوە و بەتایبەتیش برایانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی كە لە چوارچێوەی هێزەئەمنییەکانی عێراقدان، دەبێت تێڕوانینەكانیان نیشتیمانیانە بێت و ڕێز لە سەروەری و شکۆی دەوڵەت بگرن”.
لەبارەی سەرۆككۆماری نوێی ئێرانیشەوە ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بۆچونی وایە کە،” گەیشتنی ڕەئیسی بە دەسەڵات نابێت ببێتە هۆکاری ئەوەی توندڕەوی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت و ئاڵۆزییەکان زیاتر بکات”.
لە کۆتایدا موقتەدا سەدر داواشی لە ئەمەریکا کردووە، تائەو کاتەی لەعێراق پاشەکشە دەکات ڕێز لە ئیرادەی عێراقییەکان بگرێت و دەست وەرنەداتە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21