کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەکرێت

لڤین:

لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاندووە،” کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لەسەر داوای ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان و لە ئەگەری نەبونی کارەبای نیشتیمانی بەبەردەوامی کارەبای مۆلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکەن بۆ ئەوەی خوێندکاران ھۆکارەکانی رووناکی و فێنکردنەوەیان بەبێ گرفت بۆ دابین بکرێت و بتوانن تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتووی ئەنجام بدەن”.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە،”  قائیمقامی سلێمانیش خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە ھەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەکان لە ھۆڵەکان دابین کراوە و داوا لە خوێندکاران دەکات بەپشتبەستن بە ھەوڵ و کۆششەکانیان و بەدەورنێکی ئارامەوە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن ھەروەک ھیوای سەرکەوتنیشیان بۆ دەخوازێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button