پێنج دەستگیرکراوی بادینان ماوەی سێ مانگە کەسوکاریان هەواڵیان نازانن

لڤین:
پەرلەمانتارێکی کوردستان دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادیینان رایگەیاند، ئەو دەستگیرکراوانە زیاتر لە سێ مانگە ھیچ ھەوالێکیان نیە و نازانن لە ئـاسایش چیان لێ بەسەرھاتووە.
ڕوپاک احمد وەرتی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازیمان کرد لە خانەوادەی پێنج لەگیراوانی بادینان کە تەنھا ئـەو پێنج خانەوادەیە گیراوەکانی خۆیان نەبینوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: بەوتەی خۆیان تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشیان لێیان داخستووە و زیاتر لە سێ مانگە ھیچ ھەوالێکیان نیە و نازانن لە ئـاسایش چیان لێ بەسەرھاتووە. رووپاک ئەحمەد ناوی ئەو دەستگیرکراوانەشی بڵآوکردووەتەوە کە پێکهاتوون لە هەریەکە ( سلێمان کەمال سلێمان، جەمال خەلیل مەجید، کارکەر عەباس عەلی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، فرسەت ئەحمەد سەعید).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button