چیرۆکی خەمناکی خێزانێکی کورد لە کاتی کۆچیان بۆ ئەوروپا

لڤین:

خێزانێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆچیان بەرەو ئەوروپا دایکی دوو منداڵ لە رێگا گیان لەدەستدەدات و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دوو منداڵ و باوکیان بە تەنها لەگەڵ تەرمەکە دەمێننەوە.

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو چیرۆکی خێزانێکی کورد کە هەوڵیانداوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن، خێزانەکە دانیشتوی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، کاتێک دەیانەوێت بەپێ سنوری وشکانی تورکیا بەرەو یۆنان ببڕن، ژنی ئەو خێزانە بەهۆی ماندویەتی زۆرجەڵتەی دڵ لێیدەدات و گیان لە دەست دەدات.

 

رێکخراوەکە دەگێڕێتەوە،  ژنەکە خەڵکی شاری سەردەشتە و ناوی مێهری نەبی زادهیە و تەمەنی 27 ساڵە لە کاتی چون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دووری ڕێگا و ماندویەتی گیانی لەدەستداوە،  مێهری لەگەڵ هاوسەر و دوو کچە چوار و حەوت ساڵانەکەی لە سنوری وشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتون و بە هۆی دووری ڕێگاکە تووشی رووداوەکە بووە.

 

سەردار ئیبراهیم نەژاد هاوسەری مێهری نەبی زادهییە لەبارەی رووداوەکە  ئاماژەی بەوە کرد،ئەو کەسانەی کە گەشتەکەدا لەگەڵمان بوون هیچ هاوکارییان نەکردین و جێیان هێشتین.

 

ووتیشی؛ من زیاتر لە دوو کاتژمێر تەرمی هاوسەرەکەم لەکۆڵ گرت و لەگەڵ دوو کچەکەم بە دەم گریانەوە دارستانەکانی یۆنانمان بڕی هەتا کەسێکمان بینی و پەیوەندی بە پۆلیسی ئەو وڵاتە کرد، بۆ هاوکاریکردنمان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button