دادگای دەستوری تورکیا دۆسیەی تاوانبارکردنی هەدەپەی پەسەند کرد

لڤین:
ئەمڕۆ دادگای دەستوری تورکیا دانیشتنی دووەمی لەبارەی دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەنجامدا و بڕیاریدا دۆسیەی تاوانبارکردنی ئەو پارتە وەربگرێت.
هەرچەندە لە دانیشتنی پێسووی دادگاکەدا دۆسیەکەی بە کەموکرت لەقەڵەمدا و بە هۆیەوە رەوانەی داواکاری گشتی کردەوە بۆ ئەوەی کەموکورتیەکانی دۆسیەکە رێکبخاتەوە، ئەمڕۆ دادگا دانیشتنی دووەمی ئەنجامدا و بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی ئەو تاوانبارکردنەیدا.
بۆ وردەکاریەکانی شێوازی ئەنجامدانی دادگاییەکە کلیک بکە: