فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق:
ناوەڕۆکی هاوپەیمانی كوردستان بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بڕیاری سیاسییە لە هەرێم و عێراق

لڤین:
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنەکان و ڕێککەوتنی سیاسی نێوانیان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،” لیستی هاوپەیمانی کوردستان ، کەدرێژکراوەی سیاسەتی پراگماتیکی و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروانە ، وەک رۆژێکی مێژوویی ئەمرۆ لەسلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی ئیمزای پێکهێنانی کرا”.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی فراکسیۆنی یەکێتیی بەبۆنەی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان
لیستی هاوپەیمانی کوردستان ، کەدرێژکراوەی سیاسەتی پراگماتیکی و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروانە ، وەک رۆژێکی مێژوویی ئەمرۆ لەسلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی ئیمزای پێکهێنانی کرا.
ئێمەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرەرای ئەوەی کە پیرۆزبایی گەرم لەم هەنگاوە گرنگ و چارەنووسازە لەکەسوکاری شەهیدان و سەرکردایەتی و جەماوەری هەردوو حیزب (یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) دەکەین، هەروەها بەپێی ئەزموونمان لەبەغداد ، ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەها و کاریگەری یەکڕیزی و یەک دیدگایی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان وەبیر هەموو لایەک بهێنینەوە، بەتایبەتی لەساتەوەختە هەستیارەکانی دەرچواندنی یاسا گرنگەکان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی کوردستان
وەک لەناوەکەیەوە هاتوە (هاوپەیمانی کوردستان) ، ئومێدمان زۆرە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، ناوەڕۆکی ئەم هاوپەیمانیە ببێتە هەوێنی کۆکەرەوەی هەموو هێزە کوردیەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بڕیاری سیاسی لەهەرێم و عێراق، وە دواجار بەهێزبونەوەی پێگەی کورد لەبەغداد
سەرکەوێ ئیرادەی خەڵکی (کوردستان) و (هاوپەیمانی ) یەکەی
فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٦/٢٠
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21