ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیر کردنی ١٦ کەسی ڕاگەیاند

لڤین:

ئاسایشی راپەڕین، ماوەیەکە دیاردەی قومار بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کافتریاکان هەیە و ئەمەش بووەتە هۆی گەیاندنی زیانی ماددیی زۆر،

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( یەکشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیر کردنی ١٦ کەسی بە هۆی قومار کردنەوە ڕاگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات دووربکەونەوە لەو دیاردە ناشیرینە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ماوەیەکە دیاردەی ( قومار ) بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کافتریاکان بوونی هەیەو ئەمەش بۆتە هۆی گەیاندنی زیانی مادی زۆر ، بۆیە دوای دیراسەیەکی وردو بە بڕیاری دادوەر بڕیارماندا ڕێگری لەو دیاردەیە بکەین و ئەوانەی ئەو کارە دەکەن بەشێکیان لێ دەستگیر بکەین بە مادەی ( ٣٨٩ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە کە تا ئێستا ژمارەی دەستگیر کراوان( ١٦ ) کەسە……
لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە دوور کەونەوە لەو دیاردە ناشیرینە کە دواجار دەبێتە هۆی زەرەر و زیانی مادی و پشێوی کۆمەڵایەتی ، چونکە ئەم حاڵەتە دژی نیظام و ئادابی عامە و دەبێ ڕێگری لێ بکرێ …..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button