مەرجەکانی لابردنى سفرەکانى سەر دینارى عێراقى ئاشکراکرا

لڤین:

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى ئابوریى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٠ى حوزەیرانى ٢٠٢١ ) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى وتووە،” بانکى ناوەندى چەند مەرجێکى بۆ لابردنى سفرەکانى سەر دراوى عێراقى داناوە، دیاردەى لابردنى یاخود زیادکردنى سفرەکان بەشێوەیەکى سروشتى بەهۆى هەڵاوسان و بەرزبوونەوەى زۆرى نرخ ئەنجام دەدرێت، کە بەهۆى شەڕەکان و گەمارۆوە دروست دەبن و دەبنە هۆى کورتهێنان لە بودجەدا”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە،” نرخ واتا نرخى کاڵا و خزمەتگوزارى و بە نەختینە حساب دەکرێت و بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخیش واتاى ئەوەیە نرخى پارەى کاش بەرەو داڕمان دەچێت، بەهۆى ئەوەشەوە پێویستە دراوى گەورەتر دروست بکرێت، بەهۆى ئەوەى دراوى کەم و بچوک نرخیان نامێنێت و مامەڵە و گۆڕینەوە گەورەکانیان لە بازاڕدا پێ ڕایى ناکرێت”.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران باس لەوەش دەکات،” دواى ئەوەى کە هەڵاوسان کۆتایى دێت دەوڵەت پەنا دەباتە بەر کەمکردنەوەى ژمارەکان لە دەفتەرە حسابیەکان و بودجە و سەرجەم بوارەکانى تر، ئەوەش دواى ئەوەى دوو مەرج بەردەست بوون، یەکەمیان بریتییە لە سەقامگیرى نرخ و گەشەى ئابوریى جیهانیى، دووەمیش بریتییە لە سەقامگیرى گونجاو لە ژیانى سیاسیدا، بۆیە لەو کاتە سڕینەوەى سفرەکانى سەر دراو نەهێشتى ژمارە بچوکەکان و پۆینتەکان و ئاسانکارى حسابات گرنگە”.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە،” بوونى ژمارەى سفرى زۆر ئاسان نییە بۆ حسابات بەتایبەتى لە حساباتە گەورەکان و هەڵە ڕوو دەدات، لە ساڵانى نەوەدەکاندا بەهۆى ئەو هەڵاوسانەى ڕووبەڕووى ئابوریى عێراق بوویەوە ٣ سفر بۆ دراوى عێراقى زیاد کران، یەک دینار بوو بە هەزار دینار و ١٠ دینار بوو بە ١٠ هەزار و ٢٥٠ فلس بوو بە ٢٥٠ دینار و ئەوەش بووە بچوکترین یەکەى دراوى کاش، ئەوەش تێچووى مامەڵە بچووکەکانى بەرز کردەوە و زیانى بە چینى هەژار و زۆرینە گەیاند”.

لە کۆتایدا ووتویەتی،” بۆیە سیستمى نەختینە هیواى وایە قورسایى هەڵاوسان لاببات و ٣ سفرى سەر دراو بسڕێتەوە، بەوەش ژمارەکان کەمتر دەبنەوە بەڵام هەمان نرخ دەبن، بۆ نمونە دینارێکى نوێ یەکسان دەبێت بە ١٠٠٠ دینارى ئێستا بەڵام هەمان نرخى هەزار دینارەکەى دەبێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button