نێچیرڤان بارزانی داوایەک لە پەکەکە دەکات

لڤین:

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لەوتارێکدا لە مەراسیمى دەرچوونى خوێندکارانى زانکۆى ئەمریکى-کوردستان لە دهۆک، وتی،” پێویستە پێکەوە بەپەکەکە بڵێین چیتر بەبێ رێزى لەدامەزراوەکانى هەرێم نەڕوانێت و ئەم شەڕە بێهودەیە و لەیەخەى هەرێم دوریخاتەوە، نەبێتە مایەى لەشکرکێشى و کێشەى سەربازى بۆ هەرێم”.

وتیشى،”دەبێتە ئێمە لەناوخۆدا یەکڕیز بین، یەک هەڵوێستمان هەبێت بەرانبەر کێشەى خۆسەپاندن و بوونى ناڕەواى پەکەکە لەهەرێمى کوردستان بۆ دورخستنەوەى شەڕ لەهەرێم”.

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەکرد،” ئێستا کوردستان و عێراق بەقەیراندا تێدەپەڕن، بەڵام بوونى نەخشەرێگایەکى دروست دەبێتە هۆکار بۆ سەقامگیریی لەناوچەکە”.

ووتیشی،”بەسود وەرگرتن لەهەڵەکانى رابردوو، دەستبەرداربوونى لۆژیکى بەهێزى و بێهێزى بە گرتنەبەرى روانگەیەکى نوێ بەغدا و هەولێر دەتوانن بگەنە لێکتێگەیشتنێکى یەکجاریی کە کۆتایی بە  بگرە و بەردەى نێوانیان بهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button