لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک بەسەختی بریندار دەکرێت

لڤین:

لە ناحیەی تەقتەقی سەربە قەزای کۆیە، لە  ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا بووە شەڕە تەقە و تیایدا کەسێک چوار گولـلە بە ئافرەتێکی ئامۆزایەوە دەنێت و بە سەختی برینداری دەکات.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی ناحییەکەش دەڵێت، ئافرەتەکە تەندروستیی ناجێگیرە و ڕەوانەی هەولێر کراوە.

هێمن کاکە میرزا، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی تەقتەق،بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ( هەینی، ١٨ی ح٢زەیرانی ٢٠٢١ ) لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دا لە ناحیەی تەقتەق ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە.”

 

سەبارەت بە بریندارەکە، بەڕێوبەرەکە ئاشکرای کردووە، “بریندارەکە ئافرەتێکە و ئەو کەسەشی تەقەی لێکردووە ئامۆزای خۆی بووە و چوار گولـلەی لێ داوە”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتویەتی، “هۆکاری ڕووداوەکە تائێستا دیار نییە، بەڵام بریندارەکە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و بەهۆیەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button