گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورەدا خنکا

 

بەرگری شارستانی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ئاشکرای کردووە،” ئەمڕۆ ( هەینی، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) گەنجەکە تەمەنی ٣٠ ساڵ دانیشتووی گەرەکی تەیراوەی هەولێرە، بۆ مەلەکردن چووەتە سەر زێی گەورە و لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە،” لە ئیستادا تیمەکانیان سەرقاڵی گەرانن بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانەوەی تەرمەکەی”.

وێنەی گەنجەکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button