لیژنەیەكی وردبینی بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی رەوانەی هەرێم دەکرێت

لڤین:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، لیژنەیەكی وردبینی لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە، بۆ وردبینی لە داهاتی نانەوتیەکانی هەرێم

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی  راگەیاندوە،” لیژنەیەكی وردبینی لە بەغدادەوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، كە وردبینی لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەكات، لە دەروازە سنووریەكان و فڕۆكەخانەكان”.

ئاشکرایشیکردووە،” كە كارەكانی ئەو لیژنەیە لە وردبینیكردنی داهاتە نانەوتییەكان كۆتایھهات، ئەو كات راپۆرتێك بۆ حكومەت و وەزارەتی دارایی عیراق بەرزدەكەنەوە، بۆ جێبەجێكردنی ماددەی ١١ ی یاسایی بودجەی گشتی عیراق”.

سەبارەت بەو بڕە پارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو حکومەتی ناوەند، بڕیاریدا بینێرێت بۆ هەرێم، ئەندامەکەی لیژنەی دارای وتویەتی،” ئەو بڕە پارەیەی لە ئێستادا حكومەتی فیدراڵی عیراق بەنیازە بۆ حكومەتی هەرێمی بنێرێت وەك سلفەیەكە تا كارەكانی ئەو لیژنەیە تەواو دەبێت”.

لەبارەی لێدوانی هەندێک ئەندام پەرلەمانی عێراق لەبارەی نایاسایی بوونی ناردنی ئەو بڕە پارە، ڕایگەیاندووە،” ئەو بڕە پارەیەی كە ئێستا بەغدا بە تەمایە بینێرێت بۆ هەێم ،هیچ جۆرە نایاساییەكی تیانییە و پێچەوانەی یاسای بودجە نییە”.

لەچەند رۆژی رابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی ٢٠٠ ملیار دینار مانگانە بنێرێت بۆ حكومەتی هەرێم ، وەك پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ ی عیراق.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button