لەبازیان تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانی ، ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتییەك لەبازیان دۆزرایەوە و رادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە

بەرزان عەلی، بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانی رایگەیاندوە،” ئەمڕۆ هەینی تەرمی پیاوێكیان هێنایە پەیمانگای پزیشكی دادی كە تەمەنی زیاتر لە ٨٠ ساڵ بووە، ئەو هاوڵاتییە لەناوچەیەكدا بەهۆی بوونی نەخۆشییەوە مردوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كراوە.

بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی وتویشیەتی،” دوای ئەوەی كەس و كارەكەی ناسراونەتەوە، تەرمەكەی رادەستی كەس و كارەكەی كرایەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button