قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەكات

لڤین:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی كرد كە سێ كەسیان لەسەر کوشتن و سوتاندنی ژنێک لە گەڕەکی عەزیزاوا دەستگیرکرد.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە،” لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی سوپاسی زۆری هەوڵ و چاوكراوەیی كارمەندان و ئەفسەرانی ئاسایشی كرد و جەختیكردەوە لێپێچیىەوەیان لە تۆمەتباران و تێوەگلاوانی كوشتنی ژنان ئەركێكی شارستانی و یاسایی و سەروەرییەكی گەورەیە دەچێتە پاڵ دەسكەوتەكانی تری ئاسایش لە پاراستىی ئۆقرەیی و ئارامی لە كوردستان شانبەشانی هێزە ئەمنییەكانی تری كوردستان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هەروەها قوباد تاڵەباونی داوای لە ئاسایشی سلێمانی كرد بۆ دۆسییەكانی تری توودوتیژی دژی ژنان زیاتر هاوكاری دامودەزگا یاساییەكان به چونكە ئەم دیاردەیە جگە لە دەستدرێژی و سىنر بەزاندن پەڵەیەكی ڕەشە بۆ لەكەداركردنی ناوباوگی كۆمەڵگاكەمان”.

ئاماژە بەوەیش دراوە،” لە كۆتاییدا جێگری سەرۆك وەزیران جارێكیتر دەستخۆش و پێزانین و سوپاسی خۆی بۆ ئاسایشی سلێمانی دووپات كردەوە و پێداگریكرد لەسەر ئەوەی حكومەت پێداگر و چاودێر دەبێت لەسەر جێبەجێكردنی یاسا لە هەراسانكردن و تاوانەكانی كوشتنی ژنان و جگە لە جێبەجێكردنی دادگەریی بەهیچی دیكە ڕازی نابێت”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەو دەستخۆشیەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیرکرد، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دوای کوشتنی ژنەکە تەرمەکەی لە گوندی عەزیزاوا فڕێدرابوو، دواتر سوتێنرابوو.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button