كونسوڵی یەكێتی ئەوروپا نوسینێك بە پارێزگاری دهۆك دەسڕێتەوە

لڤین:

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٧ی حەزەیرانی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، رایگەیاند، ” كونسوڵی یەكێتی ئەوروپا پێی وتوم كە پارێزگای دهۆك باشترین پارێزگای هەرێم و عێراقە بۆ ئازادی رادەربڕین”.
پۆستەکەی پارێزگاری دهۆک کاردانەوەی زۆر بەدوادا هات چونکە ماوەی چەند مانگێکە نزیکی ٦٠ ڕۆژنامە نوس و چالاکوانی ئەو پارێزگایە دەستگیر کراون و تۆمەتی جاسوسی و تێکدانی ئاسایشی هەرێم ئاڕاستەی هەندێکیان کراوە، بۆیە دوای چەند كاتژمێرێك پارێزگاری دهۆك ئەو دێڕەی لە نوسینەكەیدا سڕیەوە.
ماڵپەری درەو لەوبارەیەوە نوسیویەتی،” بەپێی زانیاریەکان پۆستەکەی پارێزگار كونسوڵی یەكێتی ئەوروپا زۆر نیگەران بووە كە ئەو قسەیە بەناوی ئەوەوە كراوەو ئەو نیگەرانیەی گەیاندووەتەوە بە پارێزگاری دهۆك”.
دەقی نوسینی یەكەمی عەلی تەرتەر پارێزگاری دهۆك :
دگەل بەرێز ( فێسنت پومپیو ) کۆنسلێ ئيکەتیا ئەورۆپا ل هەرێما کوردستانێ مە باس ل رەوشا مرۆڤایەتی یا پەنابەروئاواران، رەوشا دەڤەرێن سنۆری یێن پارێزگەها دهۆکێ، ئاریشێن هشکەسالیێ کو دەڤەر ڤەگرتی، پێکڤەژیانا خەلکێ دەڤەرێ و ئازادیا بیرۆبوچون و رادەربرینێ ب خۆشحالی ڤە کۆنسلێ ئێکەتیا ئەورۆپا گوتەمە:دهۆک باشترین پارێزگەها هەرێما کوردستانێ و عیراقێ یە بۆ ئازادیا رادەربرینێ، ئەم ژی شانازیێ ب هاولاتیێن پارێزگەها دهۆکێ دکەین و سۆپاس هەلۆیست و هاریکاریێن مرۆڤایەتی یێن بەردەوامێن ئێکەتیا ئەوروپا.
دەقی نوسینی دووەمی پارێزگاری دهۆك پاش سڕینەوەی ئەو دێرە:
دگەل بەرێز ( فێسنت پومپیو ) کۆنسلێ ئيکەتیا ئەورۆپا ل هەرێما کوردستانێ مە باس ل رەوشا مرۆڤایەتی یا پەنابەرو ئاواران، رەوشا دەڤەرێن سنۆری یێن پارێزگەها دهۆکێ، ئاریشێن هشکەسالیێ کو دەڤەر ڤەگرتی، پێکڤەژیانا خەلکێ دەڤەرێ و ئازادیا بیرۆبوچون و رادەربرینێ کر.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button