شاندێکی سەربازی یەکێتی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە،” عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لەشاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک لەبەرپرسانی سەربازی یەكەی ٧٠ی یەكێتی و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە لەو كۆبونەوەیەدا،” پرسی هەماهەنگی و هاریکاری بۆ پتەوکردنی دۆخی ئەمنیی بەتایبەت لەو ناوچانەی کە هێزە هاوبەشەکانی فیدراڵ و پاسەوانی سنوری هەرێمی تێدایە”.

هەروەها هاتووە،” هەر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی ئارامی لەناوچە سنورییەکان کراوە بەهاوبەشی هەردوولا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڵێنی پێدانی چەك و کامێرای شەوبین(دوربین حەراری) بۆ ناوچەی بەرپرسیارێتی لیوای سێی فەرماندەیی لەناوچە سنورییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە”.

ئاماژەش بەوە دراوە،” وەزیری ناوخۆی عێراق لە كۆبونەوەكەدا، جەختی كردووەتەوە لە ڕۆڵی گەورەی سوپای پاسەوانی سنوری هەرێم لە تێکشکاندنی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تاواندا”.

لەبارەی شاندەکەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” شاندە سەربازیەكەی یەكێتی پێكهاتبوون لە مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە و جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و مەردان چاوشین، جێگری بەرپرسی یەكەی ٧٠پێشمەرگە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button