ڕاپۆرتێک لەبارەی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا ئاڕاستەی کازمی دەکرێت

لڤین:

محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە،” پاش ئەوەی سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەریمی کوردستانیان کرووە، بەدواداچوونیان بۆ لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا کردووە و ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی دەکەن”.

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایشیگەیاندووە، “پێشتر واژۆمان کۆکردبووەوە و نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد تا ئەوەی حکومەتی عیراق دەسەڵاتەکانی بۆ ئارامکردنەوەی سنوورەکان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا بەکاربهێنێت”.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکردووە،” لیژنەکەیان سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی سوپای توركیا سەردانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە و چەندین بنكەی سەربازی سوپای توركیایان لە رێگا و بەرزایی چیاكان بینیوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،”سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكان بەقوڵایی زیاتر لە ١٥ كیلۆمەتر بنكە و بارەگای سەربازییان دامەزراندووە، ئەنجامی بەدواداچوونەکان ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین”.

باسی لەوەشکردووە “هێزەكانی پاسەوانی سنوور بە درێژای ٢٤٥ كیلۆمەتر لە سنوورەكانی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، پێویستی بە پاڵپشتی زیاترە بەدانانی كامێرە و بوونی فڕۆكە، هەروەها لەسەردانی لیژنەكەیان بۆیان دەركەوتووە، چەندین گوند لە سنووری قەزای زاخۆ بەهۆی ئەو گرژییانەوە كۆچییان كردووە بۆ ناوچەكانی دیكە و پێویستە حكومەت لەخەمیان بێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button