تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ناوی کوردستانی لەسەر دەبێت

لڤین:

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە،”پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابڵۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن، ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت”.

لەبارەی شێوازی تابڵۆی نوێ وتەبێژەکە ئاشکرای کردووە،”تابڵۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەلمانیەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا فازل حاجی، وتویشیەتی،”سیستەمی تابڵۆی نوێمان ھەیە، ئەوە باشترە بە ئینگلیزی لەسەری نووسراوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە وڵاتانی دیکەش تابڵۆ لێ ناکرێتەوە، بەڵام جیاوازیی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەرێم و عێراق تەنیا ئەوە دەبێت کە ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی پێ دەکرێت کە ھی ھەرێمی کوردستانە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى عێراق، لە لیدوانێکیدا بۆ میدیاکان ، ئاماژەى بەوە کردبوو، “هەرێمى کوردستان لەئێستادا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کار دەکات کە ماوەى 10 ساڵە ئێمە کارى لەگەڵ دەکەین”.

هەروەها ڕایشیگەیاندبوو، “روانین و رێککەوتنێکى سەرەتایى لەنێوان ئێمە و هەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل لەنێوان هەرێم و بەغدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button