دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵ لە دەروازە سنورییەکانى هەرێم نوێنەری دەبێت

لڤین:

پاش مانەوەیان لە هەرێم بۆ ماوەى زیاتر لە هەفتەیەک شاندێکى چاودێرى دارایی عێراق سەردانى دەروازە سنورییەکانى کردووە بۆ وردبینى لەداهاتە نانەوتییەکانى هەرێم، کە بەپێی یاساى بودجە دەبێت نیوەى داهاتەکەى مانگانە رادەستى بەغدا بکرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانستی فەرمی عێراق، ئەمجەد عەقابى ئەنامی شاندەکەی چاودێری دارای عێراق،راگەیاندووە،” سەردانى شاندى هەرێم هاوکار بووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى کۆتایی و دانانى چارەسەرى ریشەیی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان”.

وتیشىەتی، ” لێکتێگەیشتنەکان تەنها لەبارەى بەندەکانى بودجە نییە، بەڵکو دۆسیەکانى وزە و چاودێرى دارایی و پابەندبوونەکانى سەر هەرێم لەخۆدەگرێت”.

ئەندامەکەی شاندی چاودێری دارای باسى لەوەشکرد،” لێکتێگەیشتنەکان هەروەها رێگە بە دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵى دەدات ئامادەیی هەبێت لە دامەزراوەکانى هەرێم لەگەڵ سەرپەرشتیکردنى دەروازەکانى کوردستان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button