بەشیر حەداد: تا کۆتایی ئەم مانگە پاره‌كه ده‌گاتە هەرێمی كوردستان

لڤین:
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئاشكرایکرد، پێشبینی دەكەم تا كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو بگاتە هه‌رێمی كوردستان.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، دوێنێ دیدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و پێی وتین دوو تیممان له هه‌ولێر و سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چاودێری هه‌رێم سه‌رقاڵی كارن بۆ وردبینی و له كاره‌كان رازی بوو ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنێت، كه ژماره‌كانی هه‌ولێر راست و درووستن.
وتیشی: “پێشبینیی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دیاره بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت، ئه‌وا به چه‌ند قۆناغێك دێت”.
ڕووبیشیکردەوە “بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كاری پێده‌كرێت و پێویسته ترلیۆنێك و 200 ملیۆن دینار له به‌غداوه بێت و دیار نییه كه‌ی پاره‌كه ده‌گات، بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە پێش كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و پاره‌یه بگات”.
به‌شیر حه‌داد، ئەوەشی وت کە “ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت، ره‌نگه به دوو قۆناغ یان سێ قۆناغ بێت، ئه‌وی دیكه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ، مانگی 200 ملیار دینار دێت”.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختیشیکردەوە کە “هێشتا مه‌ترسییه‌كان ماون و گرنگ ئه‌وه‌یه كۆڵ نه‌ده‌ین و به‌و نه‌فه‌سه حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات، گرنگیش ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، ئێستاش هه‌وڵده‌درێت كێشه بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه درووست بكرێت”.