مستەفا چاوڕەش: هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە فشارناکەن

لڤین:
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەی یەکێتی رایگەیاند، رەتیکردەوە هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە فشار بکەن ودەڵێت تەنها داوامان لێدەکەن، دەشڵیت پێویستە پارتی یەکێتی پەیوەندیەکانیان ئاسایی ببێتە بۆ ئەوە یەکگرتنەوەکە خێرا ببێت.
مستەفا چاوڕەش، لەدیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باس لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: هۆڵه‌ندی، به‌ریتانی ئه‌مانە هه‌مووی له‌گه‌ڵماندا دانیشتوون به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌رۆکه‌کان و له‌گه‌ڵ هێزی ئێمه‌ش کۆبوونه‌وه‌یان کردووە، ئومێد ده‌که‌ین لەداهاتوویه‌کی نزیکدا ئێمه‌ش بتوانیین ئه‌و بڕیاره‌ی داده‌نرێت له‌داهاتوودا قۆناغ به‌قۆناغ جێبه‌جێی بکه‌ین.
ئەو رەتیکردەوە هاوپەیمانان فشاریان لێ بکەن بەڵام دەڵێت “داوامان لێده‌که‌ن و ڕێنماییمان ده‌که‌ن ده‌ڵێن پێویستە ئێوە ئه‌وە بکه‌ن ئێمه‌ش پێداویستیه‌کانتان بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ین بێجگە له‌وە فشاری تیرۆریستان و داعش کەئه‌گه‌ر ئێمە یه‌کگرتوو نه‌بین ڕه‌نگە دوژمنەکانمان زیاتر بتوانن زه‌فه‌رمان پێ به‌رن.
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە بە پێویستی دەزانێت: پێش هه‌موو شتێک پێویستە یه‌کێتی و پارتی دڵی خۆیان چاک بکه‌ن و هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان دابنیشن بڕیاری سیاسی لای ئه‌وانه‌وە بیده‌ن، شته‌کان ئاسایی بکه‌نه‌وە ڕه‌نگە ئه‌م ئۆباڵە گه‌وره‌یە نه‌خه‌نەسه‌ر هێزی پێشمه‌رگە کەبۆچی یه‌کناگرێته‌وە ئه‌وانە هه‌ردوو لا به‌رپرسن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵ و نیوێکە دانیشتن نه‌کراوە له‌نێوان دوو حیزب‌دا که هه‌ردوولا هێزی چه‌کداری هه‌یەو هێزی هه‌یە له‌به‌رئه‌وە من ڕووده‌که‌مە هه‌موو لایه‌ک ئه‌گه‌ر چاکه‌مان کردبێت یان کردبێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵە هه‌بێت پێویستە خۆمان دابنیشین لەئاستی باڵاتردا چاره‌سه‌ری بکه‌ین.
چاوڕەش ئەوەشی وت “ئاخر هه‌ردوولا (پارتی و یەکێتی) به‌و هێزانه‌وە ده‌ناسرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه‌مان نه‌بێت که‌س حسابمان بۆ ناکات له‌به‌رئه‌وە هێزی پێشمه‌رگە هێزی خه‌ڵکی کوردستانە ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزە نه‌بێت عێراق و هه‌موو ئه‌وانه‌ی کە ته‌ماحی تێماندایە ئه‌وه‌ی کەهه‌شە لێمان قبوڵ ناکه‌ن له‌به‌رئه‌وە ئه‌و هێزە پێویستە یه‌کڕیز بێت ته‌با بێت”.
مستەفا چاوڕەش وتیشی “بڕیار به‌ده‌ست ئێمە نییە ئێمە له‌سه‌ر و خۆمانه‌وە هاوسه‌رۆکه‌کان هه‌یە ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان هه‌نگاوی باشیان ناوە من خۆم له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا بووم له‌گه‌ڵیاندا، کاک بافڵ و کاک لاهور ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوە کە هه‌وڵبدرێت وه‌کو باسمکرد له‌سه‌ره‌تاوە په‌لەپه‌لی ناوێت”.