لە ئاڤاشین شەڕی سەخت هەیە و 5 سەربازی تورکیا کوژران

لڤین:

لە ئێستادا لە ئاڤاشین شەڕی سەخت لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا دەستیپێکردووە و تائێستا ژمارەیەک سەرباز کوژراون.

میدیاکانی پەکەکە، بڵاویانکردەوە لە ئێستادا شەڕێکی قورس لەمەیدانی وەرخەلێی ئاڤاشین لەنێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا دەستیپێکردووە و تائێستا پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.

ئاماژە بەوەشدراوە شەڕەکەی ئاڤاشین بەبەشداریی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەڕێوەدەچێت ‌و تا ئێستا شه‌ڕه‌كه‌ به‌سه‌ختی بەردەوامه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button