بەڤیدیۆ… بزانە پێچ کردنەوەیەکی هەڵە چ کارەساتێکی دروستکرد

لڤین:
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، بەهۆی پێچکردنەوەیەکی هەڵەی شۆفێرێک، ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە فەیسبووکی خۆی ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بڵاو کردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە “ڕووداوەکە کاتژمێر 5:35 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 40 مەتری هەولێر ڕوویداوە و وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کلایزەرێکی تایبەت لەشوێن پێچێک پێچدەکاتەوە و لەگەڵ پێچکردنەوەی دەکەوێتەسەر ڕێڕەوی ئوتومبێلێکی هیۆندای تۆکسن-ی تایبەت.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاشکراشیکردووە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری هۆنداکە گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی هەڵە پێچکردنەوەی کلایزەرەکەوە بووە، چونکە بێ ئەوەی سەیری شەقامی سەرەکی بکات و بزانێت ئۆتۆمبێل هەیە یاخود نا پێچی کردووەتەوە.
فازڵ حاجی، لەکۆتایشدا دەڵێت “بۆیە ئێمە ڕێنمایی شوفێرانی بەڕێز دەکەین کە هیچ کات چۆلی شەقام و درەنگانی شەو و بەرەبەیان بەهەل وەرنەگرن بۆ پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتووچۆ، چونکە لە هەموو کات ئەگەر هەیە ئوتومبێل هەبێت، ئەگەر کەمیش بێت”.