گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نەینەوا هەڵدرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروبار و پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەھیدان لە نەینەوا هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ڕاگەیاند کە ڕووفاتی زیاتر لە ٥٠٠ قوربانی دەستی ڕێکخراوی داعشی تێدابووە

زیا کەریم ساعدی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروبار و پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەھیدان لە نەینەوا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “دەزگای شەھیدان و فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی لە بەغدا، قۆناغی یەکەمیان لە پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی گرتووخانەی بادوش تەواو کرد کە رووفاتی ٥٨٣ لە بەندکراوانی گرتووخانەکەی لەخۆگرتووە و سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە قۆناغی یەکەمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا، ١٢٣ رووفات رادەستی فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی کراوە و بۆ ئەوەی پشکنینی (DNA)یان بۆ ئەنجام بدرێت تا ناسنامەکەنیان بناسێرێنەوە و رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە”.

ئەو بەڕێوبەرە ووتیشی،”: گۆڕە بەکۆمەڵەکە کە رووبەری هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا دۆزراوەتەوە، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا بەھۆی بوونی ھەندێک کێشە و گرفتەوە لەوانە خراپی رەوشی ئەمنی، نەبوونی بوودجەی پێویست، دەزگای شەھیدان نەیتوانیوە گۆڕە بەکۆمەڵەکە ھەڵبداتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button