ئەردۆگان:

تورکیا چاوکراوەیەو سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت

لڤین:

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی چاوکراوەیەو سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت، لە هەمانکاتدا چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئەمریکایە بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پيش بە ڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ ئاماژەی بەوەکرد،” وڵاتەکەی چاوکراوەیەو سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت، لە هەمانکاتدا چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئەمریکایە بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکە”.

هەروەها جەختیکردەوە لەوەی،” تورکیا وەک ئەندامێکی پشتپێبەستراوی ناتۆ بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات و ڕووبەڕووی ئەو کێشانە دەبێتەوە کە دێنە بەردەم هاوپەیمانێتییەکە”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی تورکیا رایگەیاند”وڵاتەکەی لەئێستادا لە لایەک روبەڕوی تیرۆر دەبێتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە لەژێرفشاری شەپۆلی پەنابەراندایە.
ئاشکراشیکرد، لەپەراوێزی کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت و پێکەوە چەند پرسێکی هەستیار تاوتوێ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button