کاوە محەمەد:

ویستمان..ویستیان..

لڤین:کاوە محەمەد

ویستمان؛ کەیسی نەوت پێداچوونەوەی پێدابکرێت و لەخزمەتی خەڵک و مووچەخۆر بێت..

ویستیان؛ نەوت بە ناشەفافی لەدەست خۆیاندا بمێنێتەوە و بەردەوام بن لەتاڵانفرۆشکردنی..

ویستمان؛ یاسای بودجە (٢٠٢١) ببێتە دەروازەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران..

ویستیان؛ یاساکە وەک دەروازەیەک بۆ درێژەدان بە گەندەڵییەکانیان بمێنێتەوە و خۆیان و دەوروبەرەکەیان پێی پارەدارتر بکەن..

ویستمان؛ نەوت تەسلیمی بەغدا بکەن تا نرخەکەی کاریگەریی نەرێنی بۆ مووچەخۆران نەبێت..

ویستیان؛ پارەی نەوتەکە بە نرخی (سۆمۆ) تەسلیمی بەغدا بکەن کە ئێستا (سۆمۆ) بەرمیلی بە (٦٩) دۆلار دەفرۆشێت و حکومەتی هەرێم دەرەقەتی ئەوە نایەت.. ویستمان؛ دەقێک بۆ مادەی (١١)ی یاساکە دابڕێژرێت کە قابیلی جێبەجێکردن بێت..

ویستیان؛ دەقێک بێت کە قابیلی جێبەجێکردن نەبێت، گرنگ ئەوەیە خۆیان و کۆمپانیاکانیان زەرەر نەکەن، چش لەمووچە و بژێویی خەڵک.. کە پەسەندیشکرا، وتمان؛ زۆر قورسە یاساکە جێبەجێ بکرێت..

وتیان، پابەندین بە یاساکە و جێبەجێی دەکەین..

ئێستا دەرکەوت کێ راستی وت و کێ-ش خەڵکی چەواشەکرد.. کێ لەخەمی خەڵک و مووچەخۆران بوو..

کێ-ش لەخەمی خۆیان و حزبەکانیان بوون..

کاوە محەمەد

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button