کەجەکە:

هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێک کوردیی نییە

لڤین:

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ڕایگەیاند،” هیچ سیاسەتێکیان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێکی کوردیی نییە و داواش لە هاووڵاتیان و لایەنەکان دەکات هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن پارتی ڕابگرن”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:

له‌ مه‌تینا، ئاڤاشین، زاپ له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورک شه‌ڕێلى قۆرس هه‌یه‌، له‌نێوان هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانى په‌ده‌که‌ و گه‌ریلاش ئاڵۆزیه‌ک هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ببێته‌ هۆکارى شه‌ڕ. موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاندبوو، هێزه‌ سه‌ربازیه‌ککانى په‌ده‌که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ زۆر جێگه‌ گه‌ریلا گه‌مارۆ بده‌ن و دۆخه‌که‌ هاتووه‌ته‌ ئاستێک که‌ شه‌ێ‌ رووبدات. بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌ شه‌ڕێکى به‌م شێوه‌یه‌ بکرێت، بانگه‌وازى ئاڕاسته‌ى گه‌ل و رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و هێزه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان کردبوو که‌ به‌رپرسیارى سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
بڕوامان وایه‌ هونه‌رمه‌ندانى کورد ده‌توانن رۆڵى مێژوویى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن
هونه‌رمه‌ند و رۆناکبیرانى خاوه‌ن ویژدانى گه‌لى کورد له‌ ئه‌وروپا وڵامى بانگه‌وازیه‌که‌یان دایه‌وه‌. ئه‌وان رایانگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر له‌نێوان هێزه‌ تایبه‌ته‌کانى په‌ده‌که‌ و گه‌ریلادا شه‌ڕێک رووبدات، زیانێکى گه‌وره‌ به‌ دۆزى ئازادى گه‌لى کوورد ده‌گه‌یه‌نێت. بانگه‌وازیان کردووه‌ که‌ پێویسته‌ په‌ده‌که‌ گه‌ریلا گه‌مارۆ نه‌دات. هه‌سته‌کانى هونه‌رمه‌ندانى کورد، هه‌ست و داواکارى هه‌موو گه‌لى کورده‌. به‌هۆى ئه‌م هه‌ستیاریه‌ش ئێمه‌ پیرۆزبایى له‌ هونه‌رمه‌ندانى کورد ده‌که‌ین و بڕوامان وایه‌ بۆ رێگریکردن له‌م شه‌ڕه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تى تورکیدا ده‌ببێت، رۆڵى مێژوویى خۆیان بگێڕن.
به‌رپرسیارى نه‌ته‌وه‌ییه‌ که‌ ده‌نگى هونه‌رمه‌ند و رۆناکبیرانى کورد له‌لایه‌ن هه‌موو که‌سانه‌وه‌ ببیسترێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌ل و هێزه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان به‌رپرسیارى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن و بۆ بانگه‌وازى موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى گشتى بریارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ببنه‌ وڵام. بۆ رێگریکردن له‌ شه‌ێ‌ که‌ خزمه‌تى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک ده‌کات، له‌ناو راى گشتى کورددا هه‌ستیاریه‌کى گه‌وره‌ دروست بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button