شاندێکی بیانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرا کران

لڤین:

پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ( شەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) میدیاکان بڵاویان کردەوە کە،په‌رله‌مانتارێكى ئه‌ڵمانى له‌ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیركراوە، پاش نیوەڕۆی ئەمرۆیش بەهەمان شێوە شاندێكى دووكه‌سى له‌نێو فرۆكه‌خانه‌ ده‌ستگیركران كه‌ ئه‌ندامى ڕێكخراوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رگرى له‌ماف و ئازادیه‌كان بوون”.

بەپێی زانیاریەکان شاندەکە پێک هاتووە لە،” ئه‌ندى فۆرموت سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌و عزیز عشمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ نوسینگه‌ى بڕۆكسلى ڕێكخراوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماف و ئازادیه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵێرده‌ستگیركراون، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره‌ى ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ پاسپۆرته‌كانیان مۆركراوه‌و و چونه‌ته‌ نێو فرۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ له‌م كاته‌دا به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كان و هێرش و داگیركارى توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان ڕێگه‌ نادرێت هیچ شاندێكى بیانى سه‌ردانى هه‌رێم بكات.

هەروەها ڕۆژنامەنوسێكی هۆڵەندی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگریم لێکرا و بڕیارە بمگەڕێننەوە.

Frederike Geerdink ڕۆژنامەنووسێکی هۆڵەندیە لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگریم لێکرا و بڕیارە بمگەڕێننەوە”.
جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕۆژنامەنووسەکە پێشتر چەندین ڕاپۆرتی لەسەر پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا بڵاوکردووەتەوە و لە پێناسەی خۆشیدا نوسیویەتی لە نزیکەوە پەکەکە دەناسێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button