نرخی نەوتی ٧٣ دۆلاری تێپەراند

لڤین:

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.79% بۆ 73.09 دۆلار بەرزبووەوە. ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ساڵی 2019ـەوە.

هاوكات نرخی نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی 1.1% بۆ 71.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە 15ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ـەوە.

ئەو بەرزبوونەوەیه‌ش لە کاتێکدایە، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، دوای گەشانەوەی ئابووری وڵاتان خواست بۆ نەوت بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە پێویست دەکات وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button