عەلی حەمە ساڵح: ئاڵتونە دۆزراوەکە تەنها 3 کیلۆیە و دوو فەردە نییە

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، ڕایگەیاند بەدواداچوونی بۆ دووفەردە ئاڵتونە دۆزراوەکەی گوندی سرێشمەیی سەر بە ناحیەی خەلیفان کردووە و بەپێی بەدواداچوونی ئەو، ئاڵتونەکە تەنها نزیکەی 3 کیلۆیە و دوو فەردە نییە.

لەو بارەیەوە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: “ئەمڕۆ بەدواداچونم کرد بۆ ئەو خەزێنەیەی لە گوندی سرێشمەی سەر بە خەلیفان دۆزراوەتەوە، بە پێی بە دواداچوونەکەش “ڕۆژی 7-6-2021 شۆفێرێکی حەفارە بەناوی عەبدولباست (پیاوێکی ھەژارەو بەکرێ شۆفێری حەفارەیە) لە زەوی کەسێک لە گوندی سرێشمە کار دەکات بەناوی مام سابیر (دۆخی دارایی باشە)، لە کاتی کارکردندا حەفارەکە خەزێنەیەک دەدۆزێتەوە”.

عەلی حەمە ساڵح، ڕونیشیکردوەتەوە کە “بەپێی قسەی کەسوکاری و ئەوانەی لێیەوەی نزیکن، ئاڵتونەکە نزیکەی سێ کیلۆ بووە، لە چاڵێکدا ھەڵگیراوە و ھەر چواردەوری چاڵەکە بەرد بووە و بەردێکی گەورەش بەسەریدا دراوە.. واتە: ئەو دوو فەردەیە ڕاست نیە، چونکە مێژووی دراوەکە سەدان ساڵەو دوو گونیە نامێنێتەوە بەوشێوەیە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وتووە کە “سەرەتا شۆفێری حەفارەکە ٤٥ لە خەزێنەکانی بردوە و دواتر گەڕاندویەتیەوە، مام سابیر، کە خاوەنی زەویەکە تەلەفونی بۆ لایەنی پەیوەندیدار کردووە.. تاوەکو دوێنێش خەزێنەکە لە سرێشمە بووە و لە دوێنێوە براوەتەوە بۆ سۆران.. ئێستاش تیمێک سەرقاڵی پشکنینی دیکەن”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە مێژوی ئەم خەزێنەیە کۆنە، ڕەنگە بۆ سەردەمی میرنشینی داسنێ یان پێش میرنشینی سۆران بگەڕێتەوەو پێشتریش ھاوشێوەی ئەم خەزێنەیە لەو ناوچەیەدا دۆزراوەتەوە.

لە کۆتایی نوسینەکەشیدا عەلی حەمە ساڵح، دەڵێت “ئەم خەزێنەیە بەھایەکی مێژویی گەورەی ھەیە، دەبێت تیمێکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوەی زانستی لێبکات و پاشان وەک کەنزێکی مێژووی گرنگ بخرێتە مۆزەخانەی نیشتیمانی”.

ئەو قسانەی ئەو پەرلەمانتارە دوێنێ لڤین، وەک یەکەم میدیا ڤیدیۆی ئاڵتوونەکەی بڵاو کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە دوو فەردە ئاڵتوونەکە لەلایەن برایەکی سەرۆکی پارتیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button