گورگە بۆرەکان کێن؟!..

گورگە بۆرەکان ، خرانە لیستی تیرۆرەوە…

لڤین: لە فەیسبووکی نیاز حامید وەرگیراوە
دوێنی پەرلەمانی ئەوروپا گورگە بۆرەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە ، ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا دوای بڕیاری فەرەنسا دێت کە گورگە بۆرەکانی بەتیرۆریست زانی.وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پێش ٨ مانگ رایگەیاند:بە هۆی ئەوەی ئەم رێکخراوە هانی جیاکاری و دژایەتی و فاشیزم دەدات و لە چەندین کاری توندوتیژی تێوەگلاوە، بۆیە دەیخەینە لیستی تیرۆرەوە.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ لیوا ئەحمەد مسماری گۆتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ، ئاشکرایکرد کە لەشکری رۆژ(چەتەکانی رۆژئاڤا) وەک مورتزەقە سوپای تورکیا هێناویانن بۆ لیبیا تا شەڕی سوپای نیشتمانی لیبیا بکەن.
دەڵێت یەکێ لەو چەتانەی (رۆژ) کە لە بنکەیەکی سەربازی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە هەولێر راهێنانی کردووە بەناوی ‘شاکر فرمان ساڵح بۆنجق هەڤرکییە’. درێژەی دەداتێ و دەلێت ئەم چەتەیە و لەناو لەشکری (رۆژ) لەلایەن گروپێکی تیرۆریستی تورکیا لە هەولێر بەناوی ‘ گورگە بۆرە’ راهێنانی پێکراوە.
گورگە بۆرەکان سەدەها بنکە وناوەندیان لە ئەوروپا هەیە بۆ راهێنان و تیرۆر ، ئەمە سەرباری دەیەها بنکە وبارەگا لە سوریا وهەرێمی کوردستان ، یەمەن ، سۆمال و چاد و شوێنەکانی دیکە.
 گورگە بۆرەکان کێن؟
یەکێ لە گروپە توندڕۆ و شۆڤینیە راستڕەوەکانی تورکیایە لە ژێر سایەی دەزگای جاسوسی میت بۆ تیرۆر و کوشتن کاردەکەن، زۆرینەی ئەندامەکانیان لە ئەندامەکانی پێشووی میت و سوپای تورکیان ، دیارە خەڵکی دیکەشیان لەگەڵدایە.
ئەم گروپە ئەلپ ئەرسەلان تورکیش دورستیکرد و وەک باڵی نهێنی مەهەپە کاری دەکرد ، لەسەرەتدا بەناوی بزاڤی لاوانی نمونەیی و دواتر بوە’تیمەکانی مەرگ’ و لەدواجاریشدا ناوەکەی بوو بە’گورگە بۆرەکان’.
ئەندامەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە رەگەزی تورک بەتەنها پێکدێت و زۆرینەیان خەڵکی لادێکانن و لە ئەستانبۆڵ وئەنقەرە دانیشتوون.
ئەم گروپە بە گروپێکی فاشستی هەرە لەپێش و بەباڵی سەربازی مەهەپە دەحەسبێنرێت ، ئەم گروپە لە ناو تورکیا ،قوبرس ، چین، سوریا ، ئەوروپای رۆژهەڵات ، یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا و، باشوری کوردستان/هەولێر.
ئەم گروپە راهێنراون لەسەر مرۆڤ کوشتن و تیرۆر بە رێگای زۆر هۆڤی و بێرەحمانە. دوژمنی هەرەسەرەکی ئەم گروپە تیرۆریستیە کوردانن و گەلانی عارەب. بۆچێ دژی عارەبن ؟!، چونکە لەوباوەڕەدان کە ئەوان بوون خیانەتیان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کرد.
ئەم گروپە ئاماژەی تایبەت بە پەنجەی دەستەکانیان بەکاردەهێنن.
ئەم گروپە لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە:
– تاکوتەرایی خوێنی تورک و گێڕانەوەی دەسەلات وشکۆی جارانیان.
-دورستکردنی دەوڵەتێکە لە باڵکان بۆ ئاسیای ناوەراست ، واتە دامەزراندنی ئیپراتۆریەتی عوسمانی نوێ.
-راستە ئەم گروپە گروپێکی فاشی رەگەزی تورکی نەژادپەرستن ، لێ دوای هاتنی ئاکەپە ، ئەم گروپە بە ئیسلامیزە کرا ، چونکە نەژادپەرستی لەناو ئەم گروپە گەیشتبووە بنەست بۆیە پێویستیان بەوە هەبوو ئیسلام بەکاربهێنن بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی تا تیرۆر و تۆقاندن و هۆڤێتی بەردەوام بێت.
هاوپەیمانێتی ئاکەپە ومەهەپە لەسەر ئەو بناغەیە.
– دژایەتیکردنی گەلانی ناوچەکە بەتایبەتی کورد ، یۆنان ، ئەرمەن و عارەب و دژایەتیکردنی ئاینی مەسیحی ویەهودی.
– دژایەتیکردنی چارەسەریی دۆزی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بێت.
ئەم گروپە تیرۆریستیە ونەژادپەرستیە ١٧٠٠ بنکەی راهێنانی سەربازی وفیکریی لە ناو تورکای وهەندێ دەوڵەت هەیە ، بەتایبەتی لە باشوری کوردستان -هەولێر و کەرکوک.
گروگە بۆرەکان ٢٠٠ هەزار ئەندامی فەرمی هەیە و ملیۆنێک هەوادار ، ئەم گروپە پستیوانی لە هەموو گروپە تیرۆریستەکانی وەک داعش ، ئەلنوسرە، ئەلقاعیدە و ئیگۆر و بۆگۆحەرام و حەرەکەی لاوانی سۆمالی و هیدیکە، دەکات.
راهێنانی فیکری ئەم گروپە لەسەر دوژمنایەتی گەلی کوردە ، کوردی باش لای ئەم گروپە کوردێکی سەریڕاوە یا لە ناو گۆڕە.
ئەم گروپە راهێنانی بە چەتەکانی بەناو لەشکری (رۆژ) کردووە ، فێریان کردوون چۆن کورد بکوژن و چۆن بۆ نەژادی تورکی ببنە خزمەتکار ، لە رووی سەربازیشەوە چۆن مرۆڤ بکوژن و سەر ببڕنو چۆن گەمە بە جەستەکەی بکەن .
دەبێت بوترێت ئەم گروپە تیرۆریستیە ئیدارەی بەرەی تورکمانی لە هەولێر وکەرکوک و تەلعەفەر دەکات. ژمارەیەکی زۆری شۆڤینی و تیرۆریستی بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکوک لەلایەن خودی ئەو گروپە تیرۆریستیە راهێنانیان پێکراوە وتەمویل دەکرێن.رەنگە و شەکلی لۆگۆ و ئاڵای بەرەی تورکمانی زۆر نزیکە لە لۆگۆی ئەو گروپە تیرۆریستیە.
هەموو دیمان چەتەکانی پارتیش بەناوی زێرەڤانی ئەوانیش چتۆ نمایشیان کرد بۆ خواردنی مار و ئاژەڵی کێویی ، ئەوە رێبازی راهێنانی ئەو گروپە تیرۆریسەیە لە راهێنانی سەربازیی.
ئەم گروپە تیرۆریستیە رۆڵی کاریگەری هەبووە لە کوشتوبڕی کوردان و عەلەوییەکان و دواتر لە خەڵکی سوریا ، بە سەدان کاری تیرۆریستی ئەنجامداوە کە لێرە جێگای نابێتەوە باسی یەک بەیەکیان بکەین.
لە. کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم: ئەو گروپە فاشستە شۆڤینیە تیرۆریستیە ، راهێنانی فیکری و سەربازیی بە چەتەکانی بەناو لەشکری(رۆژ) دەکات ، کە ئەرکی هەرە لە پێشیان لەناوبردنی دەستکەوتەکانی رۆژئاڤای کوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button