لەسەر بڕینی قاسەی مزگەوتێک سێ تۆمەتبار دەستگیر کران

لڤین:

بەتۆمەتی دزیکردن لە قاسەی مزگەوتێک سێ کەس لە ناحیەی چوار قوڕنەی سنوری ڕانیە دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، لە لایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر سێ‌ گەنجیان دەستگیركردووە كە تۆمەتباربوون بە دزیكردن لە قاسەی (مزگەوتی شافعی) ناحیەی چوارقوڕنە.

ئاسایشی ڕاپەڕین، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو کەسانە دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا کە قاسەی مزگەوتەكەیان شكاندوە و پارەی خێرخوازانیان دزیوە و هەستاون بە پیس کردن و شێواندنی میحرابی مزگەوت.

تۆمەتبارەکان لە ئێستا بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button