ڤیدیۆ… بۆیەكەمجار بە درۆن لە ئاسماندا سووتەمەنی دەگەیەنرێتە فڕۆكە

لڤین:

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بۆ یەكەمجار لە مێژووی فڕۆكەوانیدا، لە ئاسماندا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو سووتەمەنی دەگەیەنێتە فڕۆكەیەكی دیكە.

بەپێی زانیاریی بڵاوکراوەکانی میدیا جیهانییەکان، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكایی بۆ یەكەمجار لە مێژووی فڕۆكەوانیدا، بە ئاسمانەوە سووتەمەنی گەیاندە فڕۆكەیەكی دیكە، تاقیكردنەوەی کارەکەش لەلایەن كۆمپانیای بوئینگەوە بە سەركەوتوویی ئەنجام دراوە.

ئەم پێشکەوتنە فڕۆکەوانییەش سود بەخشە بە هێزەکانی ئەمریكا و ئەو وڵاتە دەیەوێت لە چوارچێوەی بەرنامەی “MQ-25 Stingray ” فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی گەیاندنی سووتەمەنی بەدەستبهێنێت، تاكو فڕۆكە شەڕكەرەكانی كێشەی سووتەمەنیان بۆ دروست نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button