دەزگای کۆچی سوید پەیەدە و یەپەگە و هەسەدە وەک بەرەی نوسرە هەژمار دەکات

لڤین:

دەزگای کۆچی وڵاتی سوید پەیەدە و یەپەگە و هەسەدەی خستووەتە لیستی هەریەکە لە بەرەی نوسرە و دەزگای هەواڵگری سوریا و هەرکەس کاری لە ناو ئەو هێزانەدا کاری کرد بێت بۆی نییە تا 25 ساڵ داوای مافی پەنابەری لە وڵاتەکە بکات.

بڕیارەکەی دەزگای کۆچی وڵاتی سوید کە هەریەکە لە هێزە کوردیەکانی یەپەگە و پەیەدە لەگەڵ هەسەدەی خستووەتە ئەو لیستەی کە ئەندامەکانیان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بۆیان نییە داوای مافی پەنابەری لە وڵاتەکە بکەن لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە بووەتە جێی رەخنە.

 

ماده‌لانه‌ سه‌دلز، نوینەری رێکخراوی ئەمنستی لە وڵاتی سوید لەو بارەیەوە دەڵێت: کێشەیەک لە هەڵسەنگاندنەکەدا هەیە و جێبەجێکردنی یاسا بە هەڵە بەکارهاتووە، ئەوەی شەڕی لە بەرامبەر رێکخراوی داعش کردووە هەریەکە لە یەپەگە و هەسەدە و پەیەدەیە.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دەزگاکە کە بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەو رێکخراوانەدا کاری کردبێت تەنانەت شۆفێر و چایچیش مافیان نابێت ببنە هاوڵاتی سویدی.

بڕیارەکەی دەزگای کۆچ پشتی بەستووە بە بڕیارێکی حکومەتی وڵاتەکە لە ساڵی 2004کە تیایدا وتوویەتی: بەرای حکومەت ئەو کەسەی بە بڕیاری خۆی لە یەکێک لەو رێکخراوانەدا کاری کردبێت کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن، یان کوشتن و ئەشکەنجە بەکاردەهێنن رێیان پێنادرێت تا دوای 25 ساڵ ببنە هاوڵاتی سویدی.

بڕیارەکەی ئەو کاتەی حکومەت لەبارەی کەسیکی ئەفغانی بوو، ئێستاش دەزگای کۆچ باوەڕی وایە کە ئەو رێکخراوە کوردیانەش دەچنە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی حکومەتەوە.

راپۆرتەکانی دەزگاکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و بۆ ئەوەش نمونەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەهێنێتەوە لە ساڵی 2014دا کە چەندین حاڵەتی ئەشکەنجەی لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکردووە.

ئارۆن لۆند، لە ئینستیوتی لێکۆڵینەوەی هێزی بەرگری، دەڵێت: رەخنەی جدی لە رێکخراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەیە، لە دۆخە نائاساییەکاندا لە بەرامبەر دژبەرەکانی ئەشکەنجە بەکاردێنێت.

ئەو وتیشی: ئەگەرچی پێشێلکاری هەیە بەڵام بەراورد بە کارەکانی رێکخستنە جیهادیەکان و هەواڵگری سوری جیاوازن و ئەوان پێشێلکاریەکانیان سەدان و هەزارانە، زەحمەتە مرۆڤ وەک دەزگای کۆچ بانگەشەی بۆ دەکات ئەو پێشێلکاریانە سیستەماتیک بن.

لەلایەکی دیکەشەوە هەندێک راپۆرت هەیە لە بەردەستی دەزگاکەدا کە بە ئەرێنی باسی ئیدارەی خۆسەری دەکات، یەکێک لەو راپۆرتانە بە ناوی (رەوشی هەرێمی لە سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەیەدە)کە لە ساڵی 2015 نوسراوە و تیادا وتویەتی: رەخنە لەسەر ئەم هەرێمەی کۆنتڕۆڵی پەیەدەیە هەیە، بەڵام خاڵی بە هێزی ئەوەیە کە مافی کەمینەکانی پاراستووە.

راپۆرتەکە وتوشیەتی: هاوکات خاڵی لاوازی ئەو هەرێمە ئەوەیە کە هێزە دژبەر و ئۆپۆزسیۆنەکان ناتوانن ئەلتەرناتیڤێکی باش پێشکەش بکەن، ئەو راپۆرتەش لە ژێر دەستی دەگاکەدایە.

ماده‌لانه‌ سه‌دلز، نوێنەری رێکخراوی ئەمنستی لە وڵاتی سوید لەو بارەیەوە دەڵكێت هەر کەسێک کە بەو هۆیەوە داوای هاوڵاتیبوونی رەتدەکرێتەوە دەتوانێت لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات، هەرچەندە دادگا تا ئێستا سێ دۆسیەی لەبەرژەوەندی دەزگاکە یەکلایی کردووەتەوە و وتویەتی کە دەزگاکە هەقیەتی بڕیاری هاوڵاتی بوونی نەداوەتە ئەو کەسانە.

سەرچاوە: رادیۆی دەنگی سوید



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button