ئێران بریاری هەڵگرتنی ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق دەرکرد

لڤین:

ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە،” حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سەرجەم ئەو رێکارانە هەڵبگیرێت کە بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن هاوڵاتییانی عیراقەوە بەکاردێت و بە تەواوەتی ڤیزا هەڵبگرێت”.

میدیاکانی ئەو وڵاتە لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژەیان بەوەیش کردووە کە،” بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانی زیاتر بووە بۆ گەشتیاران و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتییاری نێوان هەردوولا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button