عەلی بدیری:

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل زۆرترین زیانی بە ئابوریی عێراق گەیاندووە

لڤین:

عەلی بدیری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە،” دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە باكوری عێراق زۆرترین زیانی لە ئابوری وڵات داوە، ئەوەش بەهۆی كۆنترۆڵ نەكردنی”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەیشداوە،” دەروازەكانی تریش كە دەكەونە ناوەڕاست و باشور تائێستا بە تەواوەتی كۆنترۆڵ نەكراون و گەندەڵی تێیاندا بەربڵاوە”.

لە کۆتایدا جەختی لەوەیشکردەوە،” كۆنترۆڵ نەكردنی دەروازەكان واتای بەردەوامی قاچاخچێتی، ئەوەش لە هێنانی بڕێكی زۆر كاڵا بۆ بازاڕەكاندا دەردەكەوێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button