لاهور شێخ جەنگی:

دژی شەڕی براکوژین و ڕێگە نادەین پەلکێش بکرێین بۆ شەڕی بەوەکالەت

لڤین:

لاهور شێخ جەنگیهاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )، لەگەڵ مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردوستان، کۆبووەتەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکی کۆبوونەوە، هاوسەرۆک باسی لەو هەوڵ و هەنگاوانە كردووە كە لە دوای كۆنگرە نراوە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، بەستنی كۆنگرەی چوارەمیشی بە وەرچەرخانێكی گەورە لە قەڵەمدا لە ژیانی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، سوپاسی هەڤاڵە دێرینەكانیشی كردووە و ووتویشیەتی ( ئەگەر سنگفراوانی و هاوكاری و ئامادەیی ئەوان نەبوایە نەماندەتوانی كۆنگرەیەكی ئاوا سەركەوتوو ببەستین ).

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هاوكات كار و ئەركەكانی ئەمڕۆی خەبات و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ڕوونكردەوە، لەو ڕووەوە هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی دووپاتیكردەوە كە یەكێتیی حزبێكی دووربینە و بە شێوەیەكی واقیعی دەڕوانێتە مەسەلە و ڕووداو و پێشهاتەكان و بەرژەوەندیی باڵای گەل ڕەچاو دەكات و دەیخاتە ڕیزی پێشەوە، هەر بۆیە دەبێت ئەندامانی مەكتەب و بۆردەكان و سەرجەم كادیر و ڕێكخستنەكانی هەمیشە لەناو جەماوەر و خەڵكدا بن و ڕوئیا و سیاسەتی یەكێتییان بۆ ڕوونبكەنەوە و گوێ بەو دەنگە نەشازانە نەدەن كە دەیانەوێت هەوڵەكان نادیدە بگرن”.

هاوسەرۆک ڕایشیگەیاندووە، ”هاوكات پێزانینی پێشكەشكردن بۆ ئەو جۆش و خرۆشەی كە لە دوای كۆنگرەی نوێبوونەوە لە ناویاندا دەیبینێت و ڕوونیكردەوە كە ئەم هەلومەرجەی ئێستا پێویستی بە قۆڵ و بازوو هەڵكردنە لە پێناوی گەشەپێدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لە تەوەرەیەكی تردا هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی باسی لە هەڵبژاردنی داهاتوو كرد و گرنگی و بایەخی ڕێكخستنی ماڵی كوردیی و یەكێتیی ڕیزەكانی گەل و هێزە سیاسییەكانی دووپات كردەوە بۆ بەهێزی پێگەی كورد لە بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە نێوان یەكێتیی و بزووتنەوەی گۆڕانی بە دەستكەوتێكی گەورە زانی بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەو یەكدەنگی و یەكڕیزییە تا لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە تەواوی مافەكانی گەلی كورد بەدەستبهێنین.٨ ڕاشیگەیاند كە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەتوانین گۆڕانكاریی گەورە و ڕاستەقینە بكەین بە تایبەت لە گۆڕینی سیستمی حكومڕانی و ڕاستكردنەوەی ئەو بارە لارەی بەسەر میللەتەكەماندا هێنراوە”.

وتیشیەتی،” سووربوون و پێداگرییمان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ تەنیا بۆ مووچە نەبووە، بەڵكو بەغدا بۆ ئێمە گرنگە و بەهێزی پێگەی كورد لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانمانە، ڕاشیگەیاند: خۆمان بەشداربووین لە نووسینەوەی دەستوور و زۆرینەی كورد دەنگی پێداوە و هەر ئەو دەستوورەش دەكەینە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان و پشتیوانێكی باشە بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تریش بە تایبەتی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە دۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان و عێراق كرد و جەختی لە هەڵوێستەكانی كردەوە و وتی دژی شەڕی براكوژین و ڕێگە نادەین پەلكێش بكرێین بۆ شەڕی بەوەكالەت، بێدەنگیش نابین و لە داهاتووشدا هەوڵی جدی دەدەین بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی هەڵگیرسانی ئاگری ئەو شەڕە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button